نەورەسەکان روویان لە دەریاچەکانی راپەڕین کردەوە

بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی ڕاپەڕین رایدەگەیەنێت: نەورەسەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو ڕوویان لە دەریاچەکانی دەڤەرەکە کردووە، تائێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی یان پێشێلکاری و دەستدرێژیکردنە سەر باڵندەکان تۆمار نەکراون.
عەمید سەڵاح محەمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وەک هەمیشە نەورەسەکان روویان لە سنوری دەریاچەکانی دەڤەرەکە کردووەتەوەو ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی پێشوو لە هەندێک ناوچەدا رێژەکەیان زۆرترە، هاوکات تائێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی یان پێشێلکاری و دەستدرێژیکردنە سەر باڵندەکان تۆمار نەکراوە.
راشیگەیاند: ناوچە و تهپۆڵکەکانی دەورووبەری دەریاچەکان بوونەتە شوێنێکی لەبار بۆ حەوانەوە و ژیانی ئەم باڵندانە، سەرەڕای ئەوەی لە هەندێک شوێن ژمارەیان گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام بە گشتی بارودۆخی ژینگەیی و حەوانەوەیان لە دەشتایی و دەریاچەکاندا لە بارودۆخێکی ئاساییدایە.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی یان پێشێلکاری لەلایەن تیمەکانمانمانەوە تۆمارنەکراون و تیمەکانی پۆلیسی دارستان بەردەوام لە هەوڵدا دەبن بۆ پاراستنی ئەم ژینگە و باڵندە جوانانە



