میدیاكانی سلێمانی په‌یماننامه‌یه‌كیان له‌بواری ژینگه‌دا ئیمزا كرد

له‌نێوان ژماره‌یه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی سلێمانی، په‌یماننامه‌یه‌كی هه‌شت خاڵی بۆ شێوازی كاركردنی میدیا له بواری ژینگه ئیمزا كرا، كه كرۆكی ئه‌و خاڵانه له‌سه‌ر پرسی پاراستنی ژینگه و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گرفته ژینگه‌ییه‌كان و چاره‌سه‌ره‌كان له هه‌رێمی كوردستان بوو.
رۆژی 26ـی ئابی 2026 به میوانداریی په‌یمانگه‌ی ناشناڵ بۆ ته‌كنه‌لۆجیا، چالاكییه‌كی میدیایی ژینگه‌یی به‌ڕێوه‌چوو، رێكخراوی ئاینده بۆ پرسی ژینگه‌و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان-لقی سلێمانی، ئه‌م چالاكیه‌یان ئه‌نجامدا، نوێنه‌ری زیاتر له 30 كه‌ناڵی راگه‌یاندنیان بانگھێشت كرابوو كه ئیمزایان په‌یماننامه‌كه كرد.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه دكتۆر حه‌كیم عوسمان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته میدیاكان شاره‌زایی زیاتریان له بارودۆخی ژینگه هه‌بێت، هه‌روه‌ها سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان نیگه‌رانی خۆی له كه‌مته‌رخه‌میی ھه‌ندێك میدیا ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به پرسی ژینگه.
لای خۆشییه‌وه، مه‌عروف مه‌جید سه‌رۆكی رێكخراوی ئاینده هۆشداریدا له‌خراپی دۆخی ژینگه، به جۆرێك كه 2 ملیۆن و 400 هه‌زار ئۆتۆمبێل ڕۆژانه پێنج ملیۆن لیتر به‌نزین ده‌سوتێنن، هاوكات له‌گه‌ڵ ئیمزاكردنی په‌یماننامه‌كه، 13 به‌رنامه‌ی ئاماده‌كراو به‌خشراو پاشان ١٣ به‌رنامه‌ی ژینگه‌یی تریش به‌بێ لۆگۆ ده‌درێته كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌شێك له هه‌ڵمه‌تی پاراستنی ژینگه په‌خشی بكه‌ن و كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.



