بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

براکەی شازادە دیانا بێدەنگی دەشکێنێت

براکەی شازادە دیانا پڕۆتۆکۆڵی بێدەنگی دەشکێنێت و پەردە لەسەر ژیان و مەرگی لادەدات

ئاژانسە هەواڵییە نێودەوڵەتییەکان بڵاویانکردەوە کە تشارلز سپنسر، برای شازادە دیانا (دیانای کۆچکردوو)، ڕاگەیاندنی بەرهەمێکتری بە ناوی “أغنية البجعة: ديانا، أختي” (گۆرانیی قاز: دیانا، خوشکم) کردووە، کە بڕیارە لە ٢٢ی ئەیلوولی داهاتوودا لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبکرێتەوە.

کتابەکە لە ٣٨٤ لاپەڕە پێکدێت و بەسەر ١٢ زمانی جیهانیدا وەردەگێڕدرێت. سپنسر دەڵێت کە ئامانجی لە نووسینی ئەم یاداشتە، خستنەڕووی “ڕاستیی تەواوەتی”یە دەربارەی ژیانی دیانا و هەفتەی کۆتایی تەمەنی، وەک وەڵامێک بۆ ئەو زانیارییانەی بە وتەی ئەو لەسەر بنەمای “دۆزینەوە و درۆ” دروستکراون و بە تێپەڕبوونی کات کراون بە ڕاستی.

ئەم پەرتووکە، کە پێش سیهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی شازادە دیانا بڵاودەکرێتەوە، ئاوڕ لە تەمەنی منداڵیی هاوبەشیان لە بنەماڵەی سپنسر، پەیوەندیی نێوانیان، کێشە خێزانییەکان، و دواتر هاوسەرگیری دیانا لەگەڵ شازادە تشارلز (پاشای ئێستای بەریتانیا) و ململانێکانی لەگەڵ میدیا و تەنیایی دەداتەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *