بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

ڕفعەت عەبدوڵا: یادی لەدایکبونی فەخری کائینات، هاندەرو هەوێنی پێكەوەژیان بێت

جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسڵمانان دەکات و رایدەگەیەنێت: ئەم یادە ببێتە مایەی خێروخۆشی بۆ گەلەکەمان و ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکەو جیهان بەگشتی.

دەقی پەیامەکە…

به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی حەزرەتی محه‌مه‌د(د.خ) گەرمترین پیرۆزبایی لەسەرجەم موسڵمانانى جیهان بەگشتی و کوردستان بەتایبەتى دەکەم، لەخوای گەورە دوعاخوازم یادی لەدایکبونی فەخری کائینات، هاندەرو هەوێنی زیاتری چەسپاندنی گیانی لێبووردەیی و یەکترقبوڵکردن و پێكەوەژیان بێت و ئەم یادە ببێتە مایەی خێروخۆشی بۆ گەلەکەمان و ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکەو جیهان بەگشتی.

ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *