بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق 16یەمین دانیشتنی ئاسایی خۆی کرد

پووختەی هەواڵەکە:

  • بڕیاردرا بە کەمکردنەوەی ڕسووماتی گومرگی بەڕێژەی لە 1% بۆ کەرەستە سەرەتاییەکانی پیشەسازیی ناوخۆیی.
  • دواخستنی ئەژمارکردنی باج بۆ خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان تاوەکو سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو.
  • ڕێکخستنەوەی تەرخانکراوەکانی پترۆدۆلار بە بڕی 2 تریلیۆن دینارلە هەژماری ئەماناتی وەزارەتی دارایی.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق 16یەمین دانیشتنی ئاسایی خۆی کرد، بارودۆخی گشتیی وڵات و بڕگەكانی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە تاوتوێکرا و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.


ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەی وەزیران


بەگوێرەی نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە کۆبوونەوەکە، بڕیاردراوە بە کەمکردنەوەی ڕسووماتی گومرگی بە ڕێژەی 1%  بۆ تەواوی کەرەستە سەرەتاییەکانی ناو پیشەسازیی ناوخۆیی، هەروەها ئەژمارکردنی باج بۆ خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان دواخراوە تاوەکو سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو.


 کۆمەڵێک لە بڕیار و ڕاسپاردەکان


هەروەها ڕاستکردنەوەی بڕیاری ژمارە (25ی ساڵی 2026) بۆ جێگیرکردنی تەرخانکراوەکانی پڕۆژەی گەشەپێدانی هەرێمەکان بە بڕی 2.5 تریلیۆن دینار، لەگەڵ ڕێکخستنەوەی تەرخانکراوەکانی پترۆدۆلار بە بڕی (2 تریلیۆن دینار) لە هەژماری ئەماناتی وەزارەتی دارایی یەکێکی دیکە بوون لە بڕیارەکان، هاوکات بڕیار دراوە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) لە ڕێکارەکانی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی ئیفاد ببەخشرێت لەبەر بەرژەوەندیی گشتی.


تەموولیکردنی سەنتەری ئاسایشی ئەلکترۆنی


هاوکات، نووسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بە بڕی (5.3) ملیار دینار تەموێلکراوە بۆ سەنتەری نیشتمانیی ئاسایشی ئەلکترۆنی، جگە لەمانە، پڕۆژەیاسای تاوانە نێودەوڵەتییەکان کە لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە وردبینی بۆ کرابوو، ڕەوانەی پەرلەمان کرا

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *