عەدنان فەیحان: کێشەی بەغدا و هەرێم تەنیا مووچە نییە
عەدنان فەیحان ـ جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، هەندێک وا دەزانن کێشەی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان تەنها مووچە وداهاتی نەوتی و نا نەوتییە، لەکاتێکدا کێشەکە لەمە گەورەترە.
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەشڵێت، کاتێک بودجە دێت، مووچە و داهاتی نەوتی و نا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەخەینە ناو بودجەوە بەڵام جێبەجێ ناکرێت.
عەدنان فەیحان بەڵگە بۆ وتەکانی دەهێنێتەوە و دەڵێت، بڕۆن سەیری راپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی بکەن هیچ بڕگەیەک لە بڕگەکانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥ جێبەجێ نەکراوە




