تۆم باراك: عه‌بدی و هه‌سه‌ده له‌كاته سه‌خته‌كاندا هاوكاری ئه‌مریكا بوون

تۆم باراك باڵیۆزی ئه‌مریكا له توركیا و نێرده‌ی تایبه‌تی سەرۆکی ئه‌مریكا بۆ سوریا و عیراق ڕایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی یه‌كخستنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌حكومه‌تی سوریادا له ئاستی سهربازیدایهو پێشكه‌وتنی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام كێشه سیاسی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی په‌یوه‌ست به پرسی كورد تائێستا چاره‌سه‌رنه‌كراون و واشنتۆن-یش به‌رده‌وامه له كاركردنی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
ئه‌م وتانه‌ی تۆم باراك له‌چاوپێكه‌وتنێكی ڤیدیۆییدا هات كه باسی داهاتووی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و دۆخی كوردی له سوریا و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش و په‌یوه‌ندییه‌كانی سوریا و ئیسرائیل و داهاتووی سیاسی و ئابووری سوریای كرد، هه‌روه‌ها وتی: جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم عه‌بدی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و یه‌كگرتنی ته‌واوه‌تی، له‌بواری ئه‌منی و سه‌ربازی ڕاگه‌یاندوه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و په‌روه‌رده‌یی هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامیی هه‌یه.
باراك: هه‌سه‌ده و كورد دۆست و هاوپه‌یمانی ئه‌مریكان
باراك ده‌شڵێت: مه‌زلوم عه‌بدی جه‌نه‌ڕاڵێكی ناوازه‌یه‌و له‌كاته زۆر سه‌خته‌كاندا یارمه‌تی ئه‌مریكای داوه، بۆیه ئه‌مریكا كورد و هه‌سه‌ده به دۆستی خۆی ده‌زانێت.
هه‌روه‌ها باراك ئایندهی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)ی به‌سته‌وه به هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانی داعش له سووریا و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه نزیكه‌ی ٩ هه‌زار و ٤٠٠ ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه له زیندانه‌كانی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌ن و وتی: هیچ ستراتیژێكی درێژخایه‌ن نییه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كانیان، هه‌روه‌ها هۆشداریشیدا له‌وه‌ی كه ڕێكخراوه‌كه هه‌وڵده‌دات سوود له ناسهقامگیرییهكه وه‌ربگرێت و بوونی خۆی له‌سوریادا جێگیر بكاته‌وه.
تۆم باراك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان توركیا و ئیسرائیل و سوریا هه‌یه له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، به‌ڵام ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه بۆ چالاكییه‌كانی هه‌یه.
له‌كۆتایی وته‌كانیدا باراك ئاشكرایكرد، ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كان له شه‌ڕی دژی داعش له‌چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كاریان كردووه، له‌كاتێكدا توركیا به‌دوای ڕێكخستنی ئه‌منی به‌درێژایی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریادا ده‌گه‌ڕا.



