ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

عەلى زەیدى: پاشەکشە لە بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى ناکەین

عەلى زەیدى لە هەشتەمین کۆڕبەندى دیالۆگى نێودەوڵەتیی بەغداد، وتارێکى پێشکەشکرد و ئاماژەى بەوەکرد، حکومەت بەم نزیکانە ڕەشنووسی بودجە دەنێرێتە ئەنجوومەنى نوێنەران، کە بریتییە لە نەخشە ڕێگایەک بۆ داهاتووى ئابووریی وڵات، کەرتى کارەبا و بەرهەمهێنانى کارەبا لە وزەى خۆر بەشێکى بنەڕەتییە لە بودجەدا.


گەرەنتى مووچە و ئاستى هەناردەى نەوت و بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى

  • زەیدى: توانیوویانە مووچە گرەنتیی بکەن و ڕێگەى جێگرەوە بۆ هەناردەکردنى نەوت بدۆزنەوە.
  • کار بۆ زیاترکردنى هەناردەى نەوت لە ڕێگەى بەندەرى جەیهان دەکرێت.
  • هەوڵ دەدرێت پشکى عێراق لە ئۆپیک زیاد بکرێت.
  • زەیدى: ئامانجیانە لە شەش ساڵى داهاتوودا هەناردەى نەوت بگاتە هەشت بۆ 10 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
  • زەیدى: هیچ پاشەکشەیەک لە بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى ناکەن.
  • زەیدى: هێزە سیاسییەکان پاڵپشتیی پڕۆسەکەن.
  • زەیدى: لەگەڵ ئەوەى وڵات بە قەیرانێکى سەختدا گوزەر دەکات بەهۆى داخستنى گەرووى هوورمز، بەڵام پلانیان هەیە بۆ چارەسەرکردنى کێشە ئابوورییەکان.
  • زەیدى: هەموو هێزە سیاسییەکان کۆکن لەسەر کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت،
  • زەیدى: ئێستا کار لەسەر میکانیزمى ڕادەستکردنى چەک و کۆتاییهێنان بە دیاردەکە دەکەن.
  • زەیدى: هەر نیاز و ئەگەرێکى پێکدادانى سەربازى بەدوور دەزانین
  • زەیدى: ڕێگەنادەن دوژمنانى عێراق هیچ دەرفەتێک بقۆزنەوە.
  • زەیدى: بەڵێنى بەخۆى داوە بۆ خولى دووەمى سەرۆکوەزیران خۆى بەربژێر نەکاتەوە.
  • زەیدى: کارنامە چاکسازییەکەیان حکومەتەکانى داهاتوو بەرهەمەکەى دەچنەوە.

کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دیالۆگی بەغداد، (Baghdad International Dialogue Conference)

سەکۆیەکی ستراتیژیی ساڵانەیە، کە لەلایەن پەیمانگای عێراقی بۆ دیالۆگ ڕێکدەخرێت. کۆڕبەندەکە سەرکردەکان، بڕیاردەران، دیپلۆماتکاران، و لێکۆڵەرانی ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە پایتەختی عێراق کۆدەکاتەوە بۆ تاوتێکردنی ئاڵێنگارییە سیاسی، ئابووریی و ئەمنییەکانی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەمساڵیش هەشتەمین کۆنفڕانسى کۆڕبەندەکە لە بەغداد بە ئامادەبوونى سەرجەم کەسایەتییە سیاسیی و ئابووریی و کۆمەڵایەتیی و دیپلۆماتکاران و لێکۆڵەران و ڕەخنەگران و چاودێران بەشدارییان تێدا کرد و بڕیارە بۆ ماوەى دوو ڕۆژ بەردەوام بێت.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *