زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی شەش كورسیی بۆ رۆژنامه‌نووسان ته‌رخانده‌کات

لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایدەگەیەنێت: به‌شی ته‌كنیكی میدیای كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، شه‌ش كورسی خوێندنی بۆ ساڵی نوێی خوێندن بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ته‌رخانکرد.
لەڕاگەیەندراوێکدا لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایگەیاند: وەک ساڵانی رابردوو، لە کۆی 18 کورسی خوێندن له زانکۆ‌و پەیمانگەکانی سلێمانی بۆ ئەندامانی لقەکەمان و رۆژنامەنووسانی سنورەکە، به‌شی ته‌كنیكی میدیای كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، بە سوپاسەوە پشکی خۆیان بە شه‌ش كورسی خوێندن بۆ ڕۆژنامه‌نووسان بۆ ساڵی نوێی خوێندن ته‌رخان کرد.
راشیگەیاند:داوا له‌و میدیاکارانە ده‌كه‌ین کە خوازیاری خوێندنن و مه‌رج و رێنماییه‌كان ده‌یانگرێته‌وه، ده‌توانن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 23-8 تاوه‌كو 10-9- 2026 سه‌ردانی هۆبه‌ی تۆماری كۆلێج بكه‌ن، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆرم، پاشان بە مەبەستی پێدانی پشتگیریی سەردانی لقی سلێمانی سەندیکا بکەن، دواین كات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فۆرمه‌كان بۆ زانکۆ، ڕۆژی پێنجشه‌ممه 10/9/2026 سەعات 12ی نیوه‌ڕۆیە.



