بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

سەرۆك بافڵ: پاراستنی ئاسایش و زامنكردنی ژیانێكی شایستە بۆ خەڵك

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە بەغداد لەگەڵ بەڕێز نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عیراق كۆبووەوە.
دۆخی گشتیی وڵات و ناوچەكە تاوتوێكرا و جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان لایەنە نیشتمانییەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، پاراستنی ئاسایش و ئارامی و زامنكردنی ژیانێكی شایستە بۆ خەڵك كرایەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد، بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا و دووپات لە چارەسەركردنیان لەسەر بنەمای دەستوور كرایەوە.
سەرۆكی یەكێتی، ستایشی هەوڵەكانی بەڕێز سەرۆك كۆماری كرد بۆ نزیككردنەوەی دیدگا جیاوازەكان و دوورخستنەوەی عیراق لە گرژییە سیاسییەكان.
كۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی ی.ن.ك، لە بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی هاوپەیمانیی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان كۆبووەوە.
لە دیدارێكدا، كە د.خالید شوانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سیاسی لە بەغداد ئامادەبوو، جەخت لە پێویستیی بەردەوامیی هەماهەنگی نێوان لایەنەكان، لەپێناوی زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە سیاسی و ئابوورییەكان و پاراستنی سەقامگیریی وڵات كرایەوە.
سەرۆك بافڵ، دووپاتی لە سەرخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان بۆ دوورخستەوەی وڵات لە ململانێكان كردەوە و وتی: ئەركی هەموو لایەكمانە لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان، لەم دۆخەدا هاوكاری حكومەتی عیراق بین تاوەكو پایەكانی دەوڵەتداری بەهێزبكەین.
كۆبوونەوە لەگەڵ سەید عەممار حەكیم
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی ی.ن.ك، لە بەغداد لەگەڵ سەید عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە كۆبووەوە.
لە دیدارێكدا، كە د.خالید شوانی ئامادەبوو، دوایین گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەكان لەسەر ئاستی وڵات و ناوچەكە تاوتوێكرا و جەخت لەسەر پێویستیی بەردەوامیی گفتوگۆی بنیاتنەرانەی نێوان لایەنەكان كرایەوە، لەپێناوی پاراستنی ئاسایش و بەهێزكردنی دامەزراوەكان.
سەرۆك بافڵ، دووپاتی لە زیاتر خزمەتكردنی خەڵك و چارەسەركردنی كێشەكان كردەوە، بەشێوەیەك هەموو هەوڵەكان بۆ پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و نزیككردنەوەی دیدگای لایەنە سیاسییەكان بێت.
كۆبوونەوە لەگەڵ هادی عامری
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی ی.ن.ك، لە بەغداد لەگەڵ هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح كۆبووەوە.
لە دیدارێكدا، كە د.خالید شوانی ئامادەبوو، باس لە سەرخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان بۆ بەردەوامیی هەماهەنگی نێوان لایەنەكان كرا و بە فاكتەری پاراستنی سەقامگیریی وڵات زانرا.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی دیالۆگ و لێكتێگەیشتنی نیشتمانی بۆ چارەسەری كێشەكان كردەوە، تاوەكو متمانەی نێوان لایەنەكان زیاتربێت و بەربەستەكان تێپەڕێنرێن، لەپێناوی گەیشتن بە ئەنجامێك كە لە بەرژەوەندیی گشتیی وڵاتدا بێت.
کۆبوونەوە لەگەڵ پارێزگاری کەرکوک
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیکرد لە محەمەد سەمعان ئاغا پارێزگاری کەرکوک.
لە دیدارێکدا، جەخت لە هەماهەنگی و بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکانی کەرکوک کرایەوە، لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی شارەکە.
سەرۆک بافڵ وتی: کەرکوک نموونەی پێکەوەژیان و تەباییە، پێویستە هەموومان پێکەوە کار بکەین بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و دابینکردنی مافی رەوای کەرکوکییەکان بەبێ جیاوازی.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *