فەرمانبەرانی رێکخراوەکان مافەکانی ڕاژەی شارستانی و خانەنشینییان پێبەخشرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکانی یەکلایی کردەوەو تەواوی مافەکانی ڕاژەی شارستانی و خانەنشینییان پێبەخشرا.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست کەوتوە، رایگەیاند: وەزارەتی دارایی بەپێی گشتاندنێکی رەسمی کەبە ئیمزای ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێوەیە و لە لە 19-8-2026 دەرچووە، دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکانی بە یەکجاری یەکلایی کردەوە و تەواوی مافەکانی ڕاژەی شارستانی و خانەنشینییان پێدەبەخشێت بەپێی یاساکانی بەرکار لەهەرێمی کوردستاندا.
ئەوەش هاتووە: بەپێی ئەم گشتاندنە نوێیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان لەمەودوا لە تەواوی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا وەک فەرمانبەری ئاسایی و میلاکی هەمیشەیی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و تەواوی مافە یاسایی و کارگێری و داراییەکانیان پێدەبەخشرێت، هەروەها هاوشێوەی فەرمانبەرانی تری راژەی شارستانی بەپێی یاسای خانەنشینی بەرکار لەهەرێمی کوردستان مافی خانەنشینیان پێدراوە.




