بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە چەند بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە کۆمپانیاکانی عومرە راگەیاند

کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان، چەند بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە کۆمپانیاکانی گواستنەوەی عومرەکاران ئاشکرا کرد.

کاروان ستونی رایگەیاند: ئەو کۆمپانیایانەی لە ساڵی 2025 گرێبەستیان ئەنجامداوە، بەردەوام دەبن لەسەر کارەکانیان تا ئەو کاتەی رێنمایی نوێ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە دەردەچێت.

سەبارەت بە کۆمپانیا نوێیەکان، وتەبێژی حەج و عومرە ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو ئەو کۆمپانیایانەی لە ساڵی 2025 گرێبەستیان نەکردووە یان بە تازەیی دامەزراون و مۆڵەتی کارکردنیان وەرگرتووە، بەپێی مەرج و رێنماییەکانی ساڵی 2025 گرێبەستی کاتییان لەگەڵدا دەکرێت تا کاتی دەرچوونی رێنماییە نوێیەکان.

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەش کرد: ئەم بڕیارانە لە ئەمڕۆوە، چوارشەممە 19ی ئابی 2026، دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *