مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، لە دوو سەردانی مەیدانیی جیادا لە نەخۆشخانە

.
رۆژی ١٩ـی ئابی ٢٠٢٦
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، لە دوو سەردانی مەیدانیی جیادا لە نەخۆشخانە، بەسەرکردنەوەی وەفاداری بۆ هەریەک لە هەڤاڵان عەزیز محەمەد سەعید، پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین، و زمناکۆ جەمال حسێن، کوڕی فەرماندە و تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ جەمال ئەبو شوارب، ئەنجامدا.
لەو بەسەرکردنەوانەدا، مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە لە بارودۆخی تەندروستی و ڕەوتی چارەسەری پزیشکیی هەڤاڵانیان کۆڵییەوە و بەدواداچوونیان کرد بۆ پرۆسەی چارەسەرکردنی هەڤاڵان.
هاوکات، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە شکۆوە خەبات و سەروەرییەکانی هەڤاڵان عەزیز محەمەد و جەمال ئەبو شواربیان بەرز نرخاند؛ وەک دوو تێکۆشەری هەڵکەوتەی ڕێگەی بەرزی کوردایەتی کە لە قۆناغە سەخت و دژوارەکانی خەباتی چەکداریدا، ئازایانە بەرامبەر ڕژێمی بەعس ی فاشست وەستانەوە و بووبوونه سەنگەرێکی قایم بۆ هێزەکانی پێشمەرگە. لەم رووەوە ، مەکتەبی سکرتارییەت هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ هەڤاڵان خواست و بە تەندروستییەکی جێگیرەوە بگەڕێنەوە ناومان.
لە بەرامبەردا، هەڤاڵان عەزیز محەمەد و زمناکۆ جەمال پێزانینی قووڵیان بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیە دەربڕی و خۆشحاڵیی خۆیان پیشان دا کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەک حزبی دایک، هەمیشە وەفادار و خەمخۆری خەڵک و تێکۆشەرانی خۆیەتی








