سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەیەک لەگەڵ قالیباف دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی8ی2026، هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەشدارییکرد لە دیداری سەرۆک فراکسیۆنەکان لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی ئەنجومەنی شورای کۆمای ئیسلامیی ئێران.
لە دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عیراق و کۆماری ئیسلامی و پەرەدان بە هاوکاری و هەماهەنگی لە بوارە جیاجیاکاندا کرایەوە بەتایبەتی لە سەر ئاستی پەرلەمانی.
هاوکات، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر کاراکردنی لیژنەکانی دۆستایەتی و هەماهەنگی نێوان ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەنجومەنی شورای کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشێوەیەک کە پەرە بە پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان و فراوانکردنی ئاستی هاوکاریی هاوبەش بکات، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و گەلانی عیراق و ئێران بکاتەوە.








