بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

شوێن و كاتی پێدانی بەنزینی 750 دیناری بۆ ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتاكان دیاریكرا

بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی لەلایەن بەشێك لە ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتاكان گرفت بۆ دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری دروست بووە، بۆیە بەنزینخانە و كاتیان بۆ دیاری دەكرێت.

بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی تەواوی شۆفێرانی سنوورەکە و بەهۆی ئەو گرفتانەی لەلایەن بەشێکی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانەوە بۆ پرۆسەی دابەشکردنی بەنزین دروست کراوە، بەهۆی ( وەرگرتنی بەنزین چەند جارێک لە ڕۆژێکدا ) ئەمەش بووە هۆی ئەوەی تەواوی شۆفێران نەتوانن بڕە بەنزینی پێویست وەربگرن.

دەشڵێت: لەسبەینێ پێنج شەممە ٢٠٢٦/٨/٢٠ ەوە ئۆتۆمبێلە بێ تابلۆکان و تابلۆی کاتی بەهەموو جۆرەکانیەوە تەنها لەم کات و بەنزینخانانەی لای خوارەوە دیاریکراوە دەتوانن بەنزین وەربگرن.
کەلار: ( وێستگەی مرواری – گردەگۆزینە)، تەنها ڕۆژانی یەکشەممە و پێنج شەممە.
ڕزگاری: (وێستگەی دەروو)، تەنها ڕۆژانی سێ شەممە
کفری: ( وێستگەی میر)، تەنها ڕۆژانی چوار شەممە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، جگە لەو وێستگە و کاتانەی دیاریکراون لە هیچ کات و وێستگەیەکی تر ناتوانن بەنزین وەربگرن و لەو کاتانەی دیاری کراوە هیچ ئۆتۆمبێلێکی ( تابلۆدار) بەنزینی پێ نادرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، بۆ وەرگرتنی بەنزین ( ژمارەی شاسی) داخڵی سیستەم دەکرێت و هەر شۆفێرێک لەماوەی ٧ ڕۆژ تەنها دەتوانێت یەک جار سوودمەند ببێت.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *