بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

حكومەتی هەرێم بڕیارێكی لێخۆشبوونی دەركرد

بەپێی بڕیارێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ یەک مانگ بەبێ گومرگ هەناردە دەکرێت.

حکومەتی هەرێم، بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئەو کۆمپانیا و بازرگانانەی گەنمی جوتیاران هەناردەی دەرەوە دەکەن، بۆ ماوەی مانگێک.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦، بەپێی نووسراوێکی فەرمیی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئەو کۆمپانیا و بازرگانانەی گەنمی جوتیاران هەناردە دەکەن بۆ دەرەوە و بڕیارەکە بۆ ماوەیەکی دیاریکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لێخۆشبوونەکە تەنیا ئەو بازرگان و کۆمپانیایانە دەگرێتەوە کە گەنمی جوتیارانی هەرێم هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکەن.

جەختدەکەنەوە، کە کە ئەم بڕیارە کاتییە و تەنیا بۆ ماوەی یەک مانگ لە ڕێکەوتی دەرچوونییەوە کاری پێ دەکرێت.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *