وه‌فدێكی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری له ته‌ندروستیی سه‌رۆكی بنكه‌ی گه‌لاوێژ ده‌پرسنه‌وه

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، وه‌فدێكی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری به سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ له‌تیف نێروه‌یی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی مه‌كته‌ب، له شاری سلێمانی سه‌ردانی ماڵی سه‌رۆكی بنكه‌ی ئه‌ده‌بی و رووناكبیریی گه‌لاوێژیان كرد.
مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی مه‌كته‌ب هه‌واڵپرسین بوو له باری ته‌ندروستیی
پ.د.ئیبتیسام ئیسماعیل، سه‌رۆكی بنكه‌ی ئه‌ده‌بی و رووناكبیریی گه‌لاوێژ دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو له رووداوێكدا تووشی پێكان هات و ته‌ندروستی تێكچوو.
وه‌فدی مه‌كته‌ب له نزیكه‌وه له باری ئێستای ته‌ندروستییان پرسییه‌وه و چه‌پكه‌گوڵی خۆشه‌ویستی و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی پێشكه‌شكرد و سڵاوی هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیارییان پێ گه‌یاند، له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێزان د.ئیبتسام ئیسماعیل و كاك محه‌مه‌د فه‌تاح -ی هونه‌رمه‌ند و هاوژینی به‌ڕێزیان خۆشحاڵی زۆری خۆیان ده‌ربڕی و سوپاسی وه‌فدی مه‌كته‌بیان كرد.




