بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

سروە محەممەد: لەم هەفتەیەدا بەغداد مووچەى مانگى تەمموز ڕەوانە دەکات

  • سروە محەممەد: هەرکات داهات لە بەغداد کۆبکرێتەوە مووچەى هەرێمى کوردستان دەنێردرێت
  • بۆ ناردنی مووچەی مانگی تەمموز کورتهێنان هەیە
  • لە ئێستادا بەغداد چاوەڕێی کۆکردنەوەی داهاتی نانەوتییە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێناکە

ئەندامکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دەڵێت، لەم هەفتەیەدا مووچەى مانگى تەمموزى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان ڕەوانە بکرێت.



سروە محەممەد، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، بۆ ناردنى مووچەى مانگى تەمموزى هەرێمى کوردستان، کورتهێنان هەیە، لەئێستادا بەغداد چاوەڕێى کۆکردنەوەى داهاتى نانەوتییە، بۆ ئەوەى کورتهێنانەکەى پێ پڕ بکاتەوە و مووچەکە ڕەوانە بکات.

  • هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتیش نەنێرێت عێراق 120 ملیارەکە مەقاسە دەکات
  • حکومەتی عێراق 750 ملیاری لەبەردەستدایە بۆ ناردنی مووچە



ئەوەشى دووپاتکردەوە، هەرێمى کوردستان 120 ملیار دینارى داهاتى نانەوتیی بنێرێت یاخود نا، حکومەتى فیدڕاڵى مووچە دەنێرێت و 120 ملیار دینارەکە مەقاسە دەکات.

، حکومەتى عێراق 750 ملیار دینارى لەبەردەستدایە بۆ ناردنى مووچەى هەرێمى کوردستان و چاوەڕێى ئەوەیە داهاتەکەى کۆبکاتەوە و مووچەى هەرێمى کوردستان بنێرێت.

چاوەڕواندەکرێت بە هەمان میکانیزمی مانگی ڕابردوو مووچە دابەش بکرێت



15ـى تەمموزى 2026، وەزارەتى دارایی دەستى بە دابەشکردنى مووچەى مانگى حوزەیران کرد و لە ماوەى سێ ڕۆژدا مووچەى دابەشکرد، چاوەڕوان دەکرێت بۆ ئەم مانگەش، بە هەمان میکانیزم مووچەى مانگى تەمموز دابەش بکات

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *