بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

تونجەر باكرهان: بەبەشداریی دەمیرتاش كۆنگرە دەبەستین

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلانی (دەم پارتی) لە پایزی داهاتوودا كۆنگرە دەبەستێت و هاوسەرۆکی پارتەکەش ئاشکرای دەکات: بەبەشداری سەڵاحەدین دەمیرتاش كۆنگرە بەڕێوە دەچێت.

تونجەر باكرهان، هاوسەرۆكی دەم پارتی رایگەیاند: كاتێك یاسای بەهێزكردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەكگرتوویی كۆمەڵایەتی، دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، سێ هەزار و 900 كەسی دیکە كە لە زیندان ئازاد دەكرێن. 
دەشڵێت: لە پاییزی داهاتوودا بە بەشداری سەڵاحەدین دەمیرتاش پارتەكەیان كۆنگرە دەبەستێت.

باكرهان ئاماژەی بەوەشكرد: لێكۆڵینەوەی ئاشكرا بەردەوامە سەبارەت بە 75 هەزار كەس و لێكۆڵینەوەی نهێنی سەبارەت بە 50 هەزار كەس، بە گشتی ئەم یاسایە كاریگەری لەسەر 125 هەزار دۆسێ هەیە.

رومیشی کردەوە: بە پێی یاسا، ئەو كەسانەی پێش ساڵی 2005 سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە و تۆمەتبارن بە بەشداریكردن لە چالاكییەكاندا، سوود لە یاساكە نابینن، دۆخی ئەوان لە قۆناغی دووەمدا هەڵدەسەنگێندرێت كە ژمارەیان 900 كەس دەبێت،جگە لەمانە ئەم یاسایە هەموو كەس دەگرێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی 10ی8ی2026، دوای گفتوگۆیەكی چڕ، پەرلەمانی توركیا پڕۆژەیاسای “بەهێزكردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەكگرتوویی كۆمەڵایەتی” خستە دەنگدانەوە، لە ئەنجامدا و لە كۆی 562 پەرلەمانتاری ئامادەبوو، 468 پەرلەمانتار دەنگی “بەڵێ”یان بە پڕۆژەكە دا، لە بەرامبەردا 88 پەرلەمانتار دەنگی “نەخێر”یان دا و شەش دەنگی بێلایەنیش هەبوون.

زیاتر پیشانبدە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *