بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

لەسیانزە وێستگەی سلێمانی بەنزینی حکومی بەشەو و رۆژ دابەش دەکرێت

لە سلێمانی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری دەستیپێکرد و ژمارەی بەنزینخانەکانیش زیاد کران، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانییش رایدەگەیەنێت: کوالێتی بانزینەکە باشە و لە داهاتوودا ژمارەی بەنزینخانەکان زیاد دەکەن.

سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند: پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینی حکومی دەستیپێکرد و لە ناوەندی سلێمانی 13 بەنزینخانە بەنزینی 750 دیناری دابەشدەکەن.

وتیشی: دابەشکردنەکە بە شێوەی 24 سەعاتییە و لە داهاتووشدا ژمارەی بەنزینخانەکان زیاد دەکەن.

سەبارەت بە کوالێتی بەنزینە حکومییەکە، سەلام عومەر ئەوەشی خستەڕوو، بەنزینە نۆرماڵەکە بەو شێوازەیە کە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دیاری کراوە و ئۆکتانی لە سەروو 91ـەوەیە و هیچ کێشەیەکی نییە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆمێد دەکەن لە داهاتوویەکی نزیکدا قەیرانی بەنزین کۆتایی پێبێت.

زیاتر پیشانبدە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *