بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

رێبوار تەها: هێنانەوەكایەی سێ ناحیە لەكەركوك بەرهەمی هەوڵەكانمانە

رێبوار تەها رایدەگەیەنێت: دوای پێشكەشكردنی دۆسیەیەكی گشتگیر و بەدواداچوونی بەردەوام، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاكاندا بڕیار لەسەر هێنانەكایەی ناحیەكانی (شوان، قەرەهەنجیرو یایچی) درا و پیرۆزبایی ئەم دەستكەوتە لە خەڵكی ئەو ناوچانە دەكەم.

رێبوار تەها، جێگری یەكەمی پارێزگای كەركوك رایگەیاند: لەو كاتەی بەرپرسیارییەتی ئیدارەی كەركوكمان گرتە ئەستۆ، بە بەردەوامی نووسراو و داواكارییەكانمان بۆ بەرز دەكردنەوە، لەوانەش دوا نووسراومان لە مانگی 12ی ساڵی رابردوودابوو، كە تێیدا ئاماژەمان بە نووسراوەكانی پێشووترمان كردبوو، هاوكات داوامان كردبوو بابەتەكە بخرێتە بەردەم دەستەی هەماهەنگی، لەسەر داواكاریی ئێمەش لەدوا كۆبوونەوەی دەستەكەدا بابەتەكە خرایەڕوو و دەنگی لەسەر درا.

راشیگەیاند: سوپاسی دەستەكەو وەزیری پێشووی پلاندانان و پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاو هەموو ئەو لایەنانە دەكەم كە هاوكاربوون بۆ بەجێهێنانی ئەم ئەركە، چونكە ئەم دەستكەوتە بەرهەمی هەوڵ و بەدواداچوونی ڕاستەوخۆمانە لەڕێگەی پێشكەشكردنی دۆسیەیەكی گشتگیر و بەرزكردنەوەی چەندین نووسراو بۆ تەواوكردنی ڕێكارە كارگێڕی و داراییەكانی ئەو ناحیانە، لە پێناو ئاسانكاری لەڕاپەڕاندنی كاروباری هاووڵاتییاندا.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: پیرۆزبایی ئەم دەستكەوتە لە خەڵكی هەر سێ ناحیەكە دەكەین و بەردەوام دەبین لە خزمەتكردنتان و گەشەپێدانی هەموو ناوچەكان.

دوێنی یەكشەممە 9ی ئابی 2026 لەكۆبوونەوەی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاكان كە بەسەرۆكایەتی عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق ئەنجامدرا، بڕیاردرا بە هێنانەوەكایەی ناحییەكانی شوان و قەرەهەنجیر و یایچی.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *