بڕیارەكەی هادی عامری لەبارەی مادەی 140 جێبەجێ ناكرێت

دوای ئەوەی هادی عامری سەرۆكی لیژنەی جێبەجێكردنی مادەی 140، بڕیاری دا بە گواستنەوەی فۆرمی خۆراك بۆ ناوچە كوردستانییەكان بۆ هاووڵاتییانی عەرەب، بەڵام بە بڕیارێك ئەو بڕیارەی ئەو راگیرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی ئاب، سەرچاوەیەكی باڵای لە دیوانی ئەنجوومەی وەزیرانی عێراق، نووسراوی سەرۆكی لیژنەی جێبەجێكاری مادەی 140 لە بەغدا، بە ژمارە (557) لە 28/7/2026 وەڵامی دراوەتەوە كە گواستنەوەی فۆرمی خۆراك، ناچێتە چوارچێوەی كاری لیژنەی مادەی 140 و لارییان نییە لە گواستنەوەی فۆرمی خۆراك، ئەو بڕیارە راگیرا .
زیاتر گوتی، سەرۆكی لیژنەی جێبەجێكاری مادەی 140 نووسراوێكی تری كردووە بە ژمارە (590) لە 30/7/2026 بۆ وەزارەتی بازرگانی دەڵێت، نووسراوی پێشوومان ڕابگرن و كاری پێ مەكەن، تا ئێمە لیژنەیەكی یاسایی پێك دێنین بۆ تاوتوێكردنی ئەو بابەتە، واتا نووسراوی یەكەم ڕاگیراوە و كاری پێ ناكرێت .
هاوكات ئەوەشی باس كرد، ئەو بڕیارەی سەرۆكی لیژنەی مادەی 140 قبووڵكراو نییە، چونكە دژی جەوهەری مادەی 140ـە بە هەموو قۆناغەكانیەوە، واتا دژی دەستوورە، بە نیسبەت نووسراوی دووەم و پێكهێنانی لیژنەی یاسایی، بە نووسراوی فەرمی داوا كراوە بەرپرسانی ئەنجوومەنی وەزیران و یاسایی و نوێنەری كورد لەو لیژنەیە هەبێت، بۆ گواستنەوەی فۆرمی خۆراك بۆ كەركووك و سنووری مادەی 140 قبووڵ ناكەین، ئەمە لەلایەك، لەلایەكی تریشەوە داوامان لە لایەنە پێوەندیدارەكانی حكوومەتی كوردستان كردووە، ئاگاداری لایەنە پێوەندیدارەكانی كوردستان بكەن لە بەغدا بەتایبەتی جێگری سەرۆك پەرلەمان و جێگری سەرۆك وەزیران، لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و وەزارەتی بازرگانیی عێراق هەوڵ بدەن، ئەو كارە واتا گواستنەوەی فۆرمی خۆراك بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكان ڕابگرن، چونكە دژی مادەی 140 و دەستوورە .



