وەبەرهێنەرانی تورکیا سەردانی یەکێتی وەبەرهێنەرانیان کرد

سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرهێنەران، پێشوازی کرد لە سەرۆکی ژووری بازرگانی تورکیا، ئامانجی سەردانەکەش پەرەپێدانی کاری هاوبەشی و ئاڵوگۆری بازرگانییە لەنێوان سلێمانی و تورکیادا.
ئەمڕۆ یاسین مەحمود ڕەشید سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان پێشوازی کرد لە شاندێکی بازرگانان و وەربەرهێنەران و خاوەن کۆمپانیاکانی باکووری کوردستان و وڵاتی تورکیا، کە بەیاوەری سەرۆکی ژووری بازرگانی تورکیا هاتبوونە سلێمانی.
لە سەردانەکەدا کە لە نزیکی 15 بازرگان و وەبەرهێن پێکهاتبوون، گفتوگۆیەکی چڕ لەبارەی کاری هاوبەشی لەنێوان بازرگان و وەبەرهێنەکانی سلێمانی لەگەڵ بازرگانەکانی تورکیا ئەنجامدرا، جەخت لە کاری پێکەوەيی و گرنگی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان کرا، بەڵێنی کاری هاوبەشی بازرگانی درا.
بازرگان و وەبەرهێنەکان لە دوێنێوە هاتوونەتە سلێمانی، بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ لقی سلێمانی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی کوردستان کۆبوونەوە، لەبەردەوامی سەردانەکانیشیاندا وەک سەرۆکی لقی سلێمانی سەردانی یاسین مەحمود ڕەشیدیان کرد، ئەویش بەگەرمی پێشوازی لێکردن و بەڵێنی هاوکاری تەواویدا بە وەبەرهێنەکان.
هاوکات داوایان کرد وەکو گرووپی کۆمپانیای بەڕێز هاوکاریان بن بۆ کاری هاوبەش و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ وەبەرهێنەکانی سلێمانی









