بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

ئومێد سەباح بۆ وەزارەتى پەروەردە: دامەزراندن بە لەجیاتى دانان ڕاگیراوە

دواى وەزارەتى خوێندنى باڵا، حکومەتى کاربەڕێکەرى هەرێمى کوردستان، نووسراو بۆ وەزارەتى پەروەردە دەکات و ئاگادارى دەکاتەوە دامەزراندن بە لەجیاتى دانان بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانى گرێبەست لەسەر داهاتى ناوخۆ بە هەموو شێوازەکانى ڕاگیراوە.


سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوی بۆ وەزارەتی پەروەردە کردووە


سەرۆکایەتیی دیوانى ئەنجوومەنى وەزیرانى حکومەتى کاربەڕێکەر، بە واژۆى ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوان، نووسراوێکى ئاڕاستەى وەزارەتى پەروەردە کردووە و داوا دەکات کار بە ناوەڕۆکى نووسراوێکى پێشوویان بۆ لەجیاتى دانانى مامۆستایانى وانەبێژى دامەزراو بە گرێبەست لەسەر داهاتى ناوخۆ نەکرێت و دامەزراندن بە لەجیاتى دانان بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانى گرێبەست لەسەر داهاتى ناوخۆ بە هەموو شێوازەکانى ڕاگیراوە.

نوسراوی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا

  •  دامەزراندن بە لەجیاتی دانان بۆ مامۆستا و فەرمانبەری گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ ڕاگیراوە
  • دوێنێش نوسراو بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیش کراوە
  • داوایان لێکراوە کار بە نوسراوی پێشوویان نەکرێت و دامەزراندن ڕاگیراوە
  • هیچ ناوێک بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بەرز نەکرێتەوە.


دوێنێ، نۆى ئەم مانگەش سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران، نووسراوێکى هاوشێوەى ئاڕاستەى وەزارەتى خوێندنى باڵا کرد و داوایکرد کار بە نووسراوێکى پێشوویان نەکرێت و دامەزراندن بە لەجیاتى دانان بەهەموو شێوەیەک ڕاگیراوە و هیچ ناوێک بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنى وەزیران بەرزنەکرێتەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *