ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی: چەند شوێنێک بێ ئاو دەبن

هێڵی دووی بۆریی ئاوی دوکان – سلێمانی شکاوە و چەند شوێنێک لە ناوەوە و دەرەوە سلێمانی کێشەی ئاویان بۆ دروست دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاندووە: هێڵی دووی بۆریی ئاوی دوکان – سلێمانی لە ناوچەی قولەرەیسی بەهۆی کارکردنی ئامێرێکی شۆفڵ لەو ناوچەیە شکاوە و لە ئێستادا هەموو تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەو شوێنەن بۆ ئەوەی بەزووترین کات چاک بکرێتەوەو دابەشکردنی ئاو دەستپێبکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە: بەهۆی شکانی ئەم بۆریەوە، گەڕەکەکانی (قڕگە، سێتوان، ئیبراهیم ئەحمەد، کازیوە، دەرەوەی شەقامی 60ـی، راپەڕین، تاسڵوجە، چەمچەمال، شۆڕش، تەکێ، بازیان، گۆپاڵە، باینجان، ئەڵلایی) بێ ئاو دەبن.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *