بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

دەریاچەی وان ڕووبەڕووی مەترسیی وشکبوون بووەتەوە

گۆڕانی کەشوهەوا و سیاسەتە نادروستەکانی دەسەڵاتەوە، دەریاچەی وان بەرەو چارەنووسی دەریاچەکانی ورمێ و ئارال هەنگاو دەنێت.

گویلجان کاچماز سایغیت، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە پەرلەمانی تورکیا، هۆشداریی دەدات کە دەریاچەی وان لە باکووری کوردستان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و سیاسەتە نادروستەکانی دەسەڵاتەوە ڕووبەڕووی مەترسیی لەنێوچوونی ڕاستەقینە بووەتەوە و داوای کرد بە یاسایەکی تایبەت بپارێزرێت.

بەپێی وتەکانی سایغیت، ئاستی ئاوی دەریاچەکە بە شێوەیەکی بەردەوام لە دابەزیندایە، بە جۆرێک لە هەندێک شوێندا کەمبوونەوەی ئاوەکە گەیشتووەتە نزیکەی ٢٠٠ مەتر و جەختیکردەوە کە پڕۆژەکانی وەک دروستکردنی بەنداو و ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی وزە، سەرچاوەکانی وانیان بڕیوە، ئەمەش وایکردووە دەریاچەی وان هاوشێوەی دەریاچەی ئارال لە کازاخستان و دەریاچەی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بکەوێتە ژێر مەترسیی جدیی وشکبوونەوە.

دەریاچەی وان کە دەکەوێتە نێوان پارێزگاکانی بەدلیس و وان لە باکووری کوردستان، گەورەترین دەریاچەی جیهانە. دەریاچەکە خاوەنی ڕووبەری ٣ هەزار و ٧١٣ کیلۆمەتر دووجایە و قووڵییەکەی دەگاتە ٤٥١ مەتر. دەم پارتی پاراستنی ئەم سامانە سروشتییە بە ئەرکێکی نیشتمانی و بنەمایەک بۆ پاراستنی هاوسەنگیی ژینگەیی و ئابووریی ناوچەکە دەزانێت و هەر لەبەر ئەمەش پرسەکەی گەیاندووەتە ناو پەرلەمانی تورکیا تا حکومەت ناچار بە ڕاگرتنی ئەو پڕۆژانە بکات کە زیان بە دەریاچەکە دەگەیەنن.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *