وادەى دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموز نادیاره

مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له ئه‌مساڵدا ته‌نها شه‌ش مووچه‌یان پێدراوه و دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مووز – یش نادیاره.
دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم نزیك ده‌بێته‌وه له مانگێك، له‌كاتێكدا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له ئه‌مساڵدا ته‌نها شه‌ش مووچه‌یان وه‌رگرتووه و دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وت-یش تائێستا نادیاره.
وه‌زاره‌تی دارایی پێشتر رایگه‌یاندبوو: له ماوه‌ی سێ ر‌ۆژدا دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران كۆتایی دێت، له دوای ئه‌و واده‌یه‌شه‌وه كه 15 ی 7ی 2026 مووچه‌خۆرانی هه‌رێم هیچ مووچه‌یه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ر‌ۆژی 22ی 7ى 2026 وه‌زاره‌ته‌كه‌یان لیستی مووچه‌ی مانگی ته‌مموز(حه‌وت) و ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگی حوزه‌یران( شه‌ش) ی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق كردووه، به‌ڵام 16 رۆژ به‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه‌دا تێده‌په‌ڕ‌ێت و هێشتا وه‌زاره‌تی دارایی عیراق مووچه‌ی بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه .
هه‌رچه‌نده له‌چه‌ند ر‌ۆژی ر‌ابردوودا به‌هۆی دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌وه له به‌غدادی پایته‌خت و پێنج پارێزگای دیكه‌ی عیراق خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا و داوای دابه‌شكردنی مووچه‌یان كرد، كه ماوه‌ی 10 رۆژ بوو مووچه‌یان داواكه‌وتبوو.
هه‌ر به‌پێی ر‌اپۆرته میدیاییه‌كان گرژییه‌كانی نێوان و ئه‌مریكا و ئێران و داخستنی گه‌رووی هورمز كاریگه‌ری كردوه‌ته سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق و به‌و هۆیه‌شه‌وه عیراق توانای دابینكردنی مووچه‌ی نه‌بووه، ئه‌مه‌ش جارێكی دیكه بووه‌ته هۆی دواكه‌وتنی ناردنی مووچه له‌لایه‌ن عیراقه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.




