پەیامى پیرۆزبایى سەرۆک بافڵ دەگەیەنرێتە سۆسیال دیموکرات

ئەمڕۆ شەممە 8ى8ى2026 پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان 50 هەمین ساڵیادى دامەزراندنیەتى و بەوبۆنەیەشەوە وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی سالار سەرحەد لێپرسراوی پەیوەندییە کوردستانییەکان سەردانی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبەیان کرد و پەیامى پیرۆزبایى سەرۆک بافڵ-یان گەیاندە پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.
وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی سالار سەرحەد لێپرسراوی پەیوەندییە کوردستانییەکان بەبۆنەى 50ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، سەردانی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبەیان کرد و پەیامی سەرۆک بافڵ و مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) یان گەیاندە سەرۆک و مەکتەبی سیاسی و ئەندامانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.
لە پەیامەکەدا وێرای بەرزنرخاندنی تێکۆشان و خەبات و قوربانی محمەدی حاجی محمود لە رەوتی بزووتنەوەی رزگاریخوازیدا، جەختکرایەوە لەسەر هەماهەنگی و پتەوی نێوانیان و سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ زیاتر پێشخستن و پتەوکردنی یەکڕیزیی و تەبایی نێوماڵی کوردستانی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ئایندەیەکی باشتر بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.








