بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

شارەزایان: داوای دەستلەكاركێشانەوە لە لایەن زەیدی پەیامێكە

بەپێی چەند سەرچاوەیەكی سیاسی لە چەند رۆژی رابردوو، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ئەگەری بەردەوامبوون دەستوەردان لە كارەكانی حكوومەت، بەتایبەتی لە جێبەجێكردنی هەردوو هەڵمەتی داماڵینی چەك و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، ئاماژەی بۆ دەستلەكاركێشانەوە لە پۆستەكەی كردووە، شارەزایان پێیان وایە ئەو تەنیا پەیامێك ئاراستەی هێزە سیاسییەكان دەكات.

عەبدوڵا روكابی توێژەری سیاسی ئاماژە دەكات كە ئاماژەكردنی زەیدی بۆ دەستلەكاركێشانەوە، هەنگاوێكی تاكەكەسی نییە بەقەد ئەوەی پەیامێكی سیاسییە بۆ هێزەكانی حكوومەتیان پێك هێناوە، ئەو دەیەوێت پەیامێك بگەیەنێت بەوەی بەردەوامبوونی حكوومەتكەی وابەستەی پاڵپشتییەكی راستەقینەی سیاسییە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامە حكوومەتییەكەی، نەك تەنیا پاڵپشتییەكی میدیایی شێوەیی، چونكە ئەو ناتوانێت چاكسازییەكی راستەقینە ئەنجام بدات ئەگەر ناوەندی بڕیار لە نێوان دامەزراوە فەرمییەكان و هێزە سیاسییەكان دابەش بووبێت.  

روكابی ئاماژەی كرد، دۆسیەكانی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و داماڵینی چەك و رێكخستنەوەی دامەزراوەكانی دەوڵەت پێوەندییان بە بەرژەوەندیی هێزە دەسترۆیشتووەكان هەیە، بۆیە پێداگری و بەرهەڵستی ئەوان پێشبینیكراو بوو، بەڵام گەیشتنی بابەتەكە بۆ هەڕەشەكردن بە دەستلەكاركێشانەوە، واتە سەرۆك وەزیران دەیەوێ بارگرانیی پەكخستنی ئەو دۆسیانە لەسەر هێزە سیاسییەكان لابدات.

ئەو توێژەر سیاسییە پێی وایە دەستلەكاركێشانەوە بژارەیەكی دەستوورییە، بەڵام ئێستە سیناریۆیەكی پێشبینیكراو نییە، چونكە هەموو هێزە سیاسییەكان دەزانن كە چوونی وڵات بۆ ناو تەنگژەیەكی نوێی حكوومەت، لەو دۆخە تەناهی و ئابوورییەی ئێستە، دۆخی ناوخۆیی عێراق ئاڵۆزتر دەكات.  

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *