زەیدی هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە نامەیەک بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوەی کرد، ئەگەر لە چارەسەرکردنی دۆسیە هەستیارەکاندا هەماهەنگی نەکرێت و پشتگیریی بڕیارەکانی حکومەت نەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، زەیدی نیگەرانی خۆی لە فشارە سیاسییەکان دەربریوە و داوای لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە پابەندی بەڵێنەکانیان بن، بە تایبەتی لە دۆسیەی چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکان.
هەروەک جەختی کردووەتەوە کە بەپێی رێککەوتن، دەبێت گرووپە چەکدارەکان تا 30ی ئەیلوول، چەکەکانیان رادەست بکەن، لە هەمان کاتدا، ناکۆکی لەنێوان سەرکردە شیعەکان لەسەر سەردانی سعودیە و ناتەواویی کابینەی حکومەت، ئاڵۆزیی سیاسیی عیراقی زیاتر کردووە.



