بە هەماهەنگیی هەواڵگری تیرۆریستێكی مەترسیداری داعش لەسلێمانی دەستگیركرا
بە پشتبەستن بە زانیاریی وردی هەواڵگری و لە ئەنجامی هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، دەزگای دژەتیرۆری عیراق و دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عیراق، تیرۆریستێكی مەترسیداری داعش كە چەندین پۆست و بەرپرسیارێتی لەڕیزەكانی ڕێكخراوەكەدا هەبووە و بەشداریی لە چەندین هێرشدا كردووە، لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر كرا.
دژە تیرۆری كوردستان رایگەیاند: لە ئەنجامی هەماهەنگی و هاوكارییە ئەمنییەكان لەنێوان بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، دەزگای دژەتیرۆری عیراق و دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانیی عیراق، ئەندامێكی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لەپارێزگای سلێمانی دەستگیر كرا.
ئەوەشی خستەڕوو: تۆمەتبارەكە پێشتر چەند پۆست و بەرپرسیارێتییەكی لە ناو ڕیزەكانی داعش لە ناوچە جیاوازەكاندا هەبووە و بەشداریی لە ئەنجامدانی ژمارەیەك هێرشی تیرۆریستی دژی هاووڵاتییان و هێزە ئەمنییەكان كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم ئۆپەراسیۆنە بە پشتبەستن بە زانیاریی وردی هەواڵگری و لە چوارچێوەی هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان دەزگا ئەمنییەكاندا بە سەركەوتوویی ئەنجام درا.




