بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

ئەوقافی سلێـمانی: قورئانخوێنی پرسە نابێت لە 50 بۆ 70 هەزار دینار زیاتر وەربگرێت

بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی سلێمانی نووسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم پێشنوێژ و وتار خوێنەکان کردووە، لە بارەی بەڕێوەبردنی پرسەوە چەند ڕێنماییەکی نوێی دەرکردووە کە بریتین لە:

1- مامۆستا و خزمەتگوزاری مزگەوت دەستوەردان نەکەن لە بابەتی بە کرێدانی خێمە و کورسی و قورئانخوێن بۆ پڕسه.

2- هیچ بڕەپارەیەک داوانەکرێت لە بەرامبەر بەکرێدانی هۆڵی پرسە یان هەر بابەتێکی تر.

3-قورئانخوێن پابەند بێت بەو نرخەی بۆی دیاریکراوە لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە کە 50 بۆ 70 هەزار دینارە.

4- رێگە نەدرێت بە گێڕانی و دانانی چا و قاوە لە پرسەکاندا، چونکە هەم دەبێتە بارگرانی بۆ سەر شانی هاوڵاتییان و هەمیش دەبێتە هۆی هۆی پیسکردن و ناشرینکردنی سیمای مزگەوت و بەجێهێشتنی پاشماوە و خاشاک، کە پێچەوانەی ڕێنماییەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە.

5-دەکرێت لەکاتی پڕسه‌دا و بە مەبەستی ئاسانکاری سوود لە ئامێری ئەلیکترۆنی وەربگیرێت بۆ قورئان خوێندن.

6- کاتی پرسە لە کاتژمێر 1:00 پاشنیوەڕۆوە دەستپێدەکات و دوای ئەنجامدانی نوێژی عەسر پڕسه کۆتایی دێت، جگە لەکاتی پرسە نابێت هیچ کاتێکی دیکە بەیانیان یان شەوان هۆڵی پرسە کراوە بێت، چونکە دەبێتە هۆی بێزاری بۆ دراوسێکانی مزگەوت.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *