بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

کەشناسی: هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما دەگەنە 50 پلە

دەستەی کەشناسی عیراق، پێشبینییەکانی خۆی بۆ دۆخی کەشوهەوا بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەرزبوونەوەی تەم و تۆز دراوە.

پلەکانی گەرما بۆ رۆژی هەینی:

سلێمانی: 44 پلە
دهۆک: 45 پلە
هەولێر و ئەنبار: 47 پلە
نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەلاحەدین، واست، نەجەف، کەربەلا، و دیوانیە: 48 پلە
بەغدا، بابل، مسەنا، میسان، و بەسرە: 49 پلە
زی قار: 50 پلە

بەپێی پێشبینییەکان ڕۆژی هەینی کەشوهەوا جێگیر دەبێت، پاشان لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەدا بە ڕێژەیەکی کەم لە ناوەڕاست و باشووری وڵات بەرزدەبێتەوە و لە هەندێک ناوچە دەگاتە 50 پلەی سیلیزی، و لە ناوچەی باکووریش نزیک دەبێت لە تۆمارەکانی پێشوو.

ئاماژە بەوەش دراوە بای باکووری خۆرئاوا بە خێرایی سووک بۆ مامناوەند دەبێت، لە ماوەی ڕۆژدا چالاک دەبێت (بەتایبەت لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاست و باکوور) بە خێرایی تا 30 کم/سەعات، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و تەمێکی سووکی خۆماڵی.

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close