بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

بەهۆی ئاگركەوتنەوە لەكۆگایەك رێگەی هەولێر-كەركوك داخرا

لەكۆگایەكی هەولێر ئاگرێكی گەورە كەوتەوەو بەهۆی بەهێزیی ئاگرەكەو هەڵكردنی رەشەباوە تاكو ئێستا كۆنتڕۆڵ نەكراوە، هاوكات رێگەی هەولێر-كەركوك داخرا.

سەعات 9ی بەیانی ئەمڕۆ 30ی 7ی 2021، ئاگر لەكۆگایەكی شاری هەولێر كەوتەوەو تیمەكانی بەرگری شارستانی هەولێر سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن، بەڵام بەهۆی زۆری ئاگرەكەو رەشەباوە تا ئێستا نەتوانراوە كۆنترۆڵ بكرێت.

بەپێی زانیارییەكان لەڕووداوەكەدا چەند كەسێك برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەكراون، بەڵام تائێستا زیانە مادییەكان نەزانراون.

هاوكات هەر بەهۆی رووداوەكەوە، رێگەی سەرەكی نێوان هەولێر-كەركوك داخراوەو شۆفێران ناتوانن هاتووچۆی تێدا بكەن.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *