بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

کۆیە و شارباژێڕ بە شەش درۆن کرانە ئامانج

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوودا بە شەش درۆن هێرشکراوەتەسەر شارۆچکەی کۆیە و ناوچەی شارباژێڕ، بەڵام هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێنەکەوتووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایش، بە پێنج درۆن هێرشکراوەتەسەر شارۆچکەی کۆیە و دەوروبەری، هەروەها بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لە رێگەی درۆنێکی دیکەوە ناوچەی شارباژێڕ کراوەتە ئامانج.

ئاسایش ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی ئەو هێرشە درۆنییانەوە هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close