بەمنزیكانە 11 كیلۆمەتری دیكەی پرۆژەی دووسایدی دوكان- چوارقوڕنە دەخرێتە خزمەتی هاووڵاتیانەوە
كاركردن لە پرۆژەی دووسایدی رێگەی نێوان دوكان- چوارقوڕنە، بەشەو و رۆژ بەردەوامە و تائێستا بەشێكی زۆر لە كارەكانی قۆناغی دووەم و سێیەمی پرۆژەكە تەواوبوون و 11 كیلۆمەتری دیكەی پرۆژەكەش دوای قیرتاوكردن، هێڵكاریی بۆ كراوە و لە رۆژانی داهاتوودا دەخرێتە خزمەت شۆفێران و هاووڵاتیانەوە.
قاسم محەمەد ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەكە لە رێگەوبانی سلێمانی، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند، كاركردن لە پرۆژەكە بەچڕی بەردەوامە و 11 كیلۆمەتری دیكەی رێگەكە كاری قیرتاوكردن و هێڵكاریی بۆ كراوە، وتیشی: كاركردن لە پرۆژەكە كە درێژییەكەی 53 كیلۆمەترە، بەخێرایی بەڕێوەدەچێت.
پرۆژەكە بەبڕی 243 ملیار دینار لەسەر بودجەی وەبەرهێنان جێبەجێدەكرێت و ماوەی 1000 رۆژی بۆ دیاریكراوە، بەڵام پێشبینیدەكرێت بەر لە وادەی دیاریكراو تەواوبكرێت.
پرۆژەكە جگە لە دیزاینە سەردەمییەكەی، زیاتر لە 100 ئاوبارە، حەوت ئەندەرپاس، حەوت شوێنی پەڕینەوەی ئاژەڵ لەخۆدەگرێت




