ئێران: بۆ کردنەوەی رێڕەوێکی کاتی لەگەرووی هورمز لە دانوستانداین
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، رایدەگەیەنێت:دانوستانەکانی نێوان وڵاتەکەی و دەسەڵاتدارانی عومان تەنها لەسەر پرسی گەرووی هورمزە، دەشڵێت: گفتوگۆکان بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێکی کاتی بەردەوامن.
کازم غەریب ئابادی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، رایگەیاند: بە هیچ شێوەیەک دان بە ڕێڕەوی باشووری عوماندا نانێین لە گەرووی هورمز.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ، لە بارەی هەڵوێتسی وڵاتەکەی لەئەگەری رێکنەکەوتنیان لەگەڵ عومان، ئاشکرای کرد: ئەگەر عومان ڕازی نەبێت لەسەر پێشنیازەکەمان سەبارەت بە ڕێڕەوی تێپەڕبوونی کەشتییەکان،ئەوە گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە.
کازم غەریب ئابادی ، دووپاتیشی کردەوە: سیستەم و یاسای گەرووی هورمز لە کاتی جەنگدا جیاوازە لە کاتی ئاشتیدا، و لە کاتی جەنگدا کۆنتڕۆڵی تەواوی گەرووەکە دەکەین.




