بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

شەقامی کۆمەڵگای ئیبراهیم خەلیل بە ستانداردێکی نێودەوڵەتی دروست دەکرێت

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، کە شەقامی کۆمەڵگای ئیبراهیم خەلیل بە ستانداردێکی نێودەوڵەتی و بە شەش ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاسەوە دروست دەکرێتەوە.

گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، کە دیزاینی شەقامی نێودەوڵەتیی کۆمەڵگای ئیبراهیم خەلیل و شەقامە خزمەتگوزارییەکەی تەواو بووە، کە بە ستانداردێکی نێودەوڵەتی و ڕێکوپێک دروست دەکرێت، پرۆژەکە لە شەش ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس پێكدێت و لە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیلەوە تاوەکو ئۆڤەرپاسی زاخۆ درێژ دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بەو کۆمەڵگایەی نیشتەجێبوون بە ناوی ئیبراهیم خەلیل، لە پلاندایە دانیشتووانەکەی قەرەبوو بكرێنەوە و ناوچەکە بكرێتە محەرەماتی کۆمەڵگای ئیبراهیم خەلیل.

ئەم شەقامە نێودەوڵەتییە ڕۆڵێکی ستراتیژی دەگێڕێت لە گرێدانەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق بە کۆماری تورکیاوە وەک سەرەکیترین دەروازەی بازرگانی و هاتوچۆی هاووڵاتییان، هەر بۆیە گەشەپێدانی ئەم میحوەرە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان ئاسانکاریی گەورە بۆ جووڵەی ترانزێت و بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات دەکات.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە لە ساڵی ٢٠٢١دا ڕێگای نێودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل – زاخۆ بە گوژمەی ٧ ملیار و ٨٤٠ ملیۆن دیناری عێراقی نۆژەن و فراوان کرابووەوە كه‌ درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی هەشت كیلۆمەتر ده‌بێت.

نۆژەنکردنەوە و گەشەپێدانی بەردەوامی ڕێگای ئیبراھیم خەلیل سوودێکی زۆری بۆ خەڵکی ناوچەکە و ئاسانکاریی جووڵەی بازرگانی لەگەڵ تورکیا هەیە، چونکە ڕێگایەکی سەرەکیی نێودەوڵەتییە و ڕۆژانە قەڵەباڵغییەکی زۆری لەسەرە، هەر بۆیە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری نۆژەنکردنەوە و تەرخانکردنی بوودجەی پێویستی بۆ دەرکردووە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *