ئەو عیراقەی ئەمڕۆ ڕوو لە ئەنکەرە دەکات، ئەو عیراقە نییە کە ساڵانێک لەمەوبەر لەناوچەکە ناسراوە،

ئەو عیراقەی ئەمڕۆ ڕوو لە ئەنکەرە دەکات، ئەو عیراقە نییە کە ساڵانێک لەمەوبەر لەناوچەکە ناسراوە، بەڵکو عیراقی ئێستا ڕێگای سەقامگیری و چاکسازی و گەشەسەندنی هەڵبژاردووە.
-سەقامگیری لە ڕێگەی ململانێکانەوە بەدەست ناهێنرێت، بەڵکو لە ڕێگەی پڕۆژەی هاوبەشەوە بەدەست دێت؛ بە هۆی کێبڕکێی نێوان دراوسێکانەوە دروست نابێت، بەڵکو بە یەکگرتویی و کاری هاوبەش دروست دەبێت.
عیراق و تورکیا خاوەنی دەرفەتێکی مێژوویین بۆ گۆڕینی پێگەی جوگرافیای خۆیان بۆ ناوەندێک کە کەنداو و ئاسیا و ئەوروپا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئەمەش لە نێوان دووبارە کێشانەوەی نەخشەی بازرگانی جیهانی.
پڕۆژەی “رێڕەوی گەشەپێدان” پێناسەی پەیوەندی ئابووری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکاتەوە، کە هەلی وەبەرهێنان و هەزاران هەلی کار دەڕەخسێنێت.
ئاسایشی عیراق و تورکیا پێویستی بە هاوکاری زیاتر هەیە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش لەسەروەری یەکتر، هەروەها دەبێت بەڕێوەبردنی ئاو لەسەر بەرژەوەندی هاوبەش و هاوکاری زانستی دامەزرابێت.



