بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە

رۆژی 27ـی تەمموزی 2026مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە قەزای دەربەندیخان لە دوو سەردانی جیادا هەریەک لە هەڤاڵانی تێکۆشەر ( عەبدولکەریم مەحمود سەمین ؛ ستار ساڵح عەبدولقادر ) پێشمەرگەو تێکۆشەرانی دێرینی گەلی کورد و یەکێتی یان بەسەر کردەوە . 

لەو سەردانانەدا ؛ مەکتەبی سکرتارییەت بە رێزەوە لە تەندروستی و گوزەرانی هەڤاڵان (مەلاکەریم و ستار ساڵح ) یان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتریان بۆ خواستن . 

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە شکۆوە باسییان لە خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵانی دەربەندیخان و گەرمیان کرد ،وەک قەڵایەکی سەرکەش و یاخی بەرامبەر بە دوژمن کە هەمیشە دەربەندیخانییەکان بەشێک بوون لە شانازییەکانمان و لە ناو جەرگەی ئەم مێژووەشدا  هەریەک لە هەڤاڵان مەلا کەریم و ستار ساڵح وەک دوو ناوی دیاری خەباتی شاخ کە لە سەخترین رۆژگارەکاندا ئازایانە وەستاونەتەوە خەباتیان بۆ ئازادی گەلەکەیان کردووە ؛ لە بەرامبەر ئەو رابردووە پڕ لە سەروەرییەشدا  مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی ئەمەک و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ـیان ئاڕاستەکردن و پێزانینیان بۆ مێژووی زێڕینینان دەربڕی .

لە بەرامبەردا ؛ هەڤاڵان مەلا کەریم و ستار ساڵح سوپاسی بەسەرکردنەوەکەیان کردوو جەختیان کردەوە بە هەمان گڕووتینی رابردوو هەر پێشمەرگەی گەلی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبن .

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *