بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە

دوای 12 ساڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگای لەگرعوزێری سەر بە قەزای شەنگاڵ كردەوە.

ئەمڕۆ 27ی 7ی 2026، بەبەشداریی وەفدێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بەئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لەكەسایەتی و سەرۆك هۆزی دەڤەرەكە، لەمەڕاسیمیكی تایبەتدا، دوای 12 ساڵ، یەكێتی وەكو یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگای خۆی لەگرعوزێری سەر بە قەزای شەنگاڵ كردەوە.

لەمەڕاسیمەكدا ئەندامانی وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی كردنەوەی لەجەماوەر و خەڵكی دەڤەرەكە كردو رایانگەیاند: ئەمە دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كەتوانی بارەگای خۆی بكاتەوەو هیوادارین بتوانین باشتر خزمەتی خەڵك و هاووڵاتیانی ئەم دەڤەرەو دەوروبەری بكەین .

گوندی گرعوزێر، دەكەوێتە قەزای شەنگالی سەر بەپارێزگای نەینەوا لە باكووری رۆژئاوای عیراق، لەباشووری چیای شەنگال و بە یەكێك لە گوندە ئێزدییە گرنگەكانی ناوچەكە دادەنرێت، ژمارەی دانیشتووانی گوندەكە، پێش رووداوەكانی ساڵی 2014 نزیكەی 18 هەزار كەس بوو، بەڵام دوای هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر شەنگال لەمانگی ئابی 2014 دا، دانیشتووانەكەی ئاوارەبوون، ئەوەش بووە هۆی گۆڕانكارییەكی گەورە لەژمارەی دانیشتووانەكەیدا.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *