بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

فراكسیۆنی یەكێتی، هەوڵ بۆ بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەدات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتی، ئیمزای پەرلەمانتاران لە فراكسیۆنە جیاوازەكان بۆ بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان، كۆدەكاتەوە.
پۆڵا شەهید سیروان دێڕەشەیی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان 86 هەزار فەرمانبەرە، ئیمزای 109 پەرلەمانتارمان كۆكردووەتەوە و لەچوارچێوەی یاداشتێكدا ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەكرێت، وتیشی: جێبەجێكردنی ئەو داواكارییە نزیكەی 43 ملیار دیناری پێویستە بۆ ئەوەی بخرێتە ناو بودجەی گشتیی ساڵی2027ی عیراقەوە، ئەم هەنگاوەش دەبێتە چارەسەرێكی بنەڕەتیی بۆ كۆتاییهێنان بە كێشەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *