بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

رێوڕەسمی دەستپێكردنی خولی پەرەپێدانی كاری میدیایی

د.یوسف گۆران: گرنگترین شت ئەوەیە سیاسەت و ستراتیژی حزبەكەمان وەك خۆی بگەیەنین

دوێنێ، لە ئەكادیمیای پەروەردە و پەرەپێدانی سەر بە مەڵبەندی دیراساتی گشتی، لە رێوڕەسمێكدا دەستپێكردنی خولی پەرەپێدانی كاری میدیایی، راگەیەنرا.
لە رێوڕەسمەكەدا، كە د.یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی، زیاد جەبار لێپرسراوی بۆردی رێكخستن، نەجمەدین فەقێ عەبدوڵڵا لێپرسراوی بۆردی هۆشیاری، لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن و كاروان گەزنەیی وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەبوون، تەحسین نامیق لێپرسراوی ئەكادیمیای پەروەردە و پەرەپێدانی كادران، لە وتەیەكدا باسی لە قۆناغ و پرۆسەی كردنەوەی خولەكە كرد و وتی: ئامانجی كردنەوەی خولەكە، بەرزكردنەوەی ئاست و توانای كادرانمانە لە بواری پەرەپێدانی كاری میدیایی، بەتایبەتی ئەوانەی كە توانایەكی باشیان لە شیكردنەوە و قسەكردن لەسەر سیاسەت و ستراتیژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەیە. سوپاسی مامۆستایانیشی كرد كە لە ئامادەكاریی بۆ خولەكە، رۆڵی بەرچاویان گێڕاوە.
پاشان، د.یوسف گۆران، وتەیەكی پێشكەشكرد و رایگەیاند: گرنگە كادرانی بەشداربووی ئەم خولە، رۆڵی گرنگ لە گەیاندنی پەیامەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بگێڕن و لەداهاتوودا بەشداربن لە دروستكردنی رای گشتیی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا و گرنگترین شتیش بۆ ئێمە ئەوەیە كە سیاسەت و ستراتیژی حزبەكەمان وەك خۆی بگەیەنین.
لە بەشێكی دیكەی رێوڕەسمەكەدا، وتەبێژی یەكێتی، باسی لە گرنگیی خولەكە كرد و ئەوەی خستەڕوو كە پەرەپێدانی كادران لەڕێگەی ئەم جۆرە خولانەوە، بایەخی زۆریان لەسەر زیاتر گەیاندنی نەخشەڕێگە و سیاسەتی یەكێتی لەناو ئۆرگانەكانی حزب و پاشان لە پەرلەمان و حكومەتدا دەبێت.
خولی پەرەپێدانی كاری میدیایی، دوو مانگ لە ئەكادیمیای پەروەردە و پەرەپێدانی كادرانی سەر بە مەڵبەندی دیراساتی گشتی، بەردەوامدەبێت و 24 كادر لە تەواوی شار و شارۆچكەكانی كوردستان بەشدارن تیایدا.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *