زەیدی لە پەیوەندییەکانی نێوان عیراق و ئێراندا

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، لە سەردانەکەی بۆ ئێران لە کاتێکدا بوو، ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و چەندین دۆسیەی ئەمنی، ئابووری و دیپلۆماسی لە سەر مێزی گفتوگۆدان
لە گرنگترین وێستگەی سەردانەکەیدا، زەیدی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان سەرۆکی کۆماری ئێران، کۆبووەوە، هەردوو لا جەختیان لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسی، ئابووری، بازرگانی، وزە، گواستنەوە و ئاسایش کردەوە.
هەر لەسەردانەکەیدا، زەیدی لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبووەوە و باس لە گرنگی پەرەپێدانی هاوکاریی نێوان پەرلەمانەکانی هەردوو وڵات و هەماهەنگی زیاتر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچە کرا و جەختیان لەسەر پاراستنی ئاسایشی سنوور و بەردەوامی گفتوگۆی سیاسی کردەوە.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، لە بەردەم پزیشکیان و زەیدیدا چوار ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتننامە لەنێوان هەردوو وڵات ئیمز کران، کەپێکهاتبنوون لە رێککەوتنی گواستنەوەی نێودەوڵەتیی شتومەک بە رێگای وشکانی، لێکتێگەیشتننامەی پڕۆژەی هێڵی شەمەندۆفێری خەسڕەوی–خانەقین–بەغدا، پەیوەندی نێوان شارەکانی تاران و بەغدا.
سەردانەکە یەکەم سەردانی زەیدییە بۆ تاران لە دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیر، و شیکارکاران پێیان وایە ئەم گەشتە هەوڵێکە بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی بەغدا و تاران، لە کاتێکدا ناوچە هێشتا ڕووبەڕووی ئاڵۆزییە سیاسی و ئاسایشییەکانە.






