هەشت هەزار کەس لە دوو رۆژدا ناویان بۆ حەج تۆمار کرد

لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا نزیکەی هەشت هەزار کەس ناویان بۆ حەج تۆمار کردووە.
کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان بە PUKMEDIA ى راگەیاند: پرۆسەی ناو تۆمارکردنی حاجیان بەردەوامە و تەنها لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا نزیکەی هەشت هەزار کەس خۆیان ناونووس کردووە.
ئاماژەى بە ئەوەشدا: پرۆسەی ناونووسینی حاجیان تاوەکو رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 5ى8ى2026 سەعات 12:00ى شەو بەردەوام دەبێت و تاوەکو ئێستایش پرۆسەکە زۆر بە سەرکەوتوویی بەڕێوەدەچێت.




