عەبودی: سبەینێ سەرۆکوەزیران سەردانی ئێران دەکات
وتەبێژی حکومەتی عیراق ئاشکرای دەکات، سبەینێ عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق، سەردانی ئێران دەکات و پرسی غاز تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، دەشڵێت: کۆتایی ئەم مانگە سەردانی تورکیاش دەکات.
حەیدەر عەبودی وتەبێژی حکومەتی عیراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: زەیدی بە یاوەری وەفدێکی وزاری، لەسەر بانگهێشتامەیەکی رەسمی لە سەرۆکی ئێرانەوە، سەردانی تاران دەکات.
لە بارەی ئەو بابەتانەی کە زەیدی باسی دەکات: عەبودی رایگەیاند: پرسی غاز یەکێک دەبێت لەو تەوەرانەی کە باس دەکرێت و بەپێی بەرژەوەندی وڵات تاوتوێ دەکرێت.
وتیشی: کۆتایی ئەم مانگە سەرۆکوەزیرانی عیراق، سەردانی تورکیا دەکات و پرسی ئاو، تەوەری سەرەکی سەردانەکەی دەبێت.
لە کۆتایشدا، حەیدەر عەبودی وتەبێژی حکومەتی عیراق، دووپاتی کردەوە: حکومەتی بەردەوام دەبێت لە رووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵی، لەم بابەتەدا کەس بەدەر ناکرێت، هەروەها چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا دەبێت و ئەم پرسەش تەواو ناوخۆییە




