بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق چەند بڕیارێکی گرنگی دەركرد

بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆبووەوە. زەیدی جەختی لە پشتیوانیی چوارچێوەی هەماهەنگی کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و داوای لە وەزیرەکان کرد هەر بریکار یان بەڕێوەبەرێکی گشتی گومانی گەندەڵی لەسەر بێت دەستبەجێ لەکار لابدرێت، بەپێچەوانەوە وەزیرەکە خۆی بەرپرسیار دەبێت.
لەلایەکی ترەوە، بۆ بەڕێوەچوونی مەراسیمی چلەی عاشورا، بڕیار درا بە تەرخانکرد 52 ملیار دینار بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەگەڵ بەکرێگرتنی 2400 پاس بۆ ئاسانکاری لە گواستنەوەی زیارەتکاراندا. هەروەها کۆمپانیای (سۆمۆ) ڕاسپێردرا بۆ هاوردەکردنی گازی سروشتی بۆ وەزارەتی کارەبا.
لەنێو بڕیارەکانی دیکەدا، ڕەزامەندی درا لەسەر گواستنەوەی خاوەندارێتی یەکە نیشتەجێبووەکانی کۆمەڵگەی ئەلڕەحاب لە بەسرە بۆ سوودمەندبووان. 
هاوکات بڕیار درا بە پابەندکردنی سەرجەم دامەزراوەکان بۆ تۆمارکردنی مۆلیدە حکومی و ئەهلییەکان لە سەر سەکۆی ناوەندیی (ئور).
لە کەرتی ژینگەدا، دەسەڵات درا بە وەزیری ژینگە بۆ ئیمزاکردنی ڕێککەوتنێک لەگەڵ بەرنامەی خۆراکی جیهانی (WFP) بە پاڵپشتی سندوقی کەشوهەوای سەوز. هەروەها دەسەڵات بە وەزیری بازرگانی درا بۆ بەستنی ڕێککەوتنی ئابووری لەگەڵ وڵاتانی تورکمانستان، سلۆڤێنیا، و ڕۆمانیا. 
لە کۆتاییدا، کۆتایی بە راسپاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتیی فیدراڵی و جێگرەکەی هێنرا و دۆسێکەیان ڕەوانەی دەستەی دەستپاکی کرا.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *