بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

تورکیا هێزەکانی لە عەفرین دەکشێنێتەوە

تورکیا هێزەکانی لە ناوچەکانی دەوروبەری شاری عەفرین دەکشێنێتەوە و داوا لە دانیشتووە کوردەکان دەکات بگەڕێنەوە بۆ ماڵ و موڵکەکانیان.
 
ئیبراهیم شێخۆ چالاکوانی مافی مرۆڤ، رایگەیاند: سوپای تورکیا خۆی بۆ کشانەوەیەکی تەواو لە بنکە سەربازییەکەی لە ناوچەی راجو ئامادە دەکات و دانیشتووانی گوندەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە دەتوانن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
 
بەپێی سەرچاوەکان لە گوندی جەبل لە قەزای راجو لە ناوچەی گوندنشینیی عەفرین، سوپای تورکیا دەستی بە هەنگاوە سەرەتاییەکان کردووە بۆ کشانەوەی تەواو و چۆڵکردنی بنکە سەربازییەکەی لە گوندەکەدا.
 
هەمان سەرچاوەکان ئاشکرایان کرد، کە بە گوندنشینان وتراوە هەر کە پاشەکشەکە تەواو بوودەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ماڵ و موڵکەکانیان، ئەمەش هەنگاوێکە کە دوای چەندین ساڵ داگیرکاری و قەدەغەکردنی چوونە  ناو گوندەکە بۆ دانیشتووان دێت، هاوکات دەتوانێت ڕێگە خۆش بکات بۆ کۆتاییهێنان بە ئامادەیی سەربازی لە گوندەکەدا.
 
سەرچاوەکان هەروەها ڕایانگەیاندووە کە بە دانیشتووان وتراوە: دەتوانن لە ئەمڕۆوە، سێشەممە، ٢١ی تەممووز، دەست بە گەڕانەوە بکەن بۆ ماڵەکانیان.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *