ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات

بە هەوڵی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکێتی. لەئێستادا دەرچووانی سێی ناوەندیی خوێندنی کوردی، لە ناوچە دابڕێندراوەکان دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە بۆ دامەزراندن وەک مفەوەزی پۆلیس.

سروە محەمەد بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: کێشەی وەرگرتنی دەرچوانی سێی ناوەندی خوێندنی کوردی لە ناوچەدابراوەکان چارەسەر کرا و لەئێستادا دەتوانن فۆڕم پڕ بکەنەوە، بۆ وەرگرتنیان وەک مفەوەزی پۆلیس لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق، بەمەرجێک تەمەنیان لە نێوان 16 بۆ 21 ساڵ بێت.

سروە محەمەد ئاماژەی بەوەشدا: دوای سەردانیکردنم بۆ لای فەریق سمکۆ بریکاری وەزارەتی ناوخۆ دەستبەجێ توانیمان ئەو کێشەیە چارەسەربکەین و دەرچووانی سێی ناوەندی مافی دامەزراندنیان هەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڕیاریدا ژمارەیەک دەرچووی سێی ناوەندیی وەک خۆبەخش دابمەزرێنێت.

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *