کونسوڵ حەیدەر سوڵتان: سەرۆك مام جەلال هەمیشە لەخەمی گەل و نیشتماندابوو

ئەمڕۆ ١٦ـی تەمموزی ٢٠٢٦ ، بەڕێز حەیدەر سوڵتان، قونسوڵی پێشووی گشتیی عێراق لە فرانکفۆرت ، سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال یکردوو لە لایەن مەکتەبی سکرتارییەتەوە پێشوازیکرا .
بەڕێز حەیدەر سوڵتان دوایی دانانی تاجەگوڵینەی رێز و وەفاداری لەسەر مەزاری مام ؛ لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا بە شکۆوە باسی “لە دیدارێکی دێرینی خۆی و سەرۆک مام جەلال دەکات لە رۆژانی خەباتکردن دژی دیکتاتۆرییەت و، وەک سەرکردەیەکی مەزن و خاوەن بیری قوڵی نیشتمانیی باسی سەرۆک مام جەلالی کرد کە تینووی ئازادی و سەربەستی گەلەکەی بووە “.
لەبەرامبەردا ؛ مەکتەبی سکرتارییەت سوپاسی سەردان و وەفاداری بەڕێز حەیدەر سوڵتان یانکرد ، هاوکات جەختیان لەوە کردەوە کە سەرۆک مام جەلال لە تەواوی تەمەنی تێکۆشانیدا، هەمیشە لە خەمی گەل و نیشتماندا بووە و ژیانی خۆی بەخشی بە بەدیهێنانی ئازادی و چەسپاندنی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان سەرجەم پێکهاتە و گەلانی عیراق.









